په‌یامی سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی بۆ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی

دسته: آخرین خبرها , اجتماعی , دانش و فناوری , سیاسی , فیلم و صوت
بدون دیدگاه
دوشنبه - 27 فوریه 2017

په‌یامی سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی بۆ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی
به‌ ناوی خوا
پێناسی گه‌لان له‌ جیهان، دروشمی نه‌ته‌وایه‌تی، ئامیانی ڕه‌گه‌زایه‌تی زمانه‌ و به‌س. “مامۆستا هه‌ژار”
پاراستن، گه‌شه‌پێدان و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ زمانی دایکی و پەروەردەکردنی منداڵان و نه‌وه‌کانی داھاتوو بە زمانی زگماکی ئەرکی سەرشانی بەرەی ئێستا و لە سەروویانەوە دەوڵەتەکانی ئەو وڵاتانەیە کە فرە زمانی لە نیشتمانیاندا هەیە.
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمێت:
“يا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْناکُمْ مِنْ ذَکَرٍ وَ أُنْثي‏ وَ جَعَلْناکُمْ شُعُوباً وَ قَبائِلَ لِتَعارَفُوا إِنَّ أَکْرَمَکُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقاکُمْ إِنَّ اللَّهَ عَليمٌ خَبيرٌ” (حجرات 26)
” ئێوەمان لە ژن و پیاوێک خەلق کرد و ئێوەمان بە شێوەی ڕەگەز و هۆزە جیاوازەکان دەرهێنا تا کوو یەکتر بناسن.”
هەر بۆیە بەلای خوداوە هیچ نەتەوەیەک بە سەر هیچ نەتەوەیەکی تردا باڵاتر نییە و هەموویان بەلای خوای گەورەوە یەکسانین.
لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا ڕۆژی 2ی ڕەشەمە بە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی ناسراوە و بە ڕاشکاوی جەخت لەسەر بەرپرسیاربوونی دەوڵەتەکان بۆ پاراستنی زمانی زگماکی نەتەوەکان کراوەتەوە.
هەروەها یاسای بنەڕەتی ئێرانیش لە بڕگەی 15 دا دانی بەوەدا ناوە کە “که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ زمانی قه‌ومی و ناوچه‌یی له‌ چاپه‌مه‌نییه‌کان، راگه‌یه‌نراوه‌ گشتییه‌کان و فێر بوونی ئه‌ده‌بیات له‌ قوتابخانه‌کان، له‌گه‌ڵ زمانی فارسیدا ئازاده.”
ئەمانە سەرە ڕای ئەو فەرموودە بەنرخەی ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێرانە کە لە سەفەرەکەیاندا بۆ کوردستان وتیان: زمانی کوردی سەروەتی نەتەوەییە.
کەواتە هیچ پاساوێک بۆ کەمتەرخەمی ئەو بەرپرسانە نامێنێتەوە وا گرینگی بە پەروەردەی منداڵان بە زمانی کوردی نادەن و خۆیان دەبوێرن لە جێبەجێ کردنی یاسای بنەڕەتی.
وەک نوێنەر و خزمەتگوزاری خەڵکی کوردستان داوا لە بەرپرسانی باڵای وڵات دەکەم هەست بە بەرپرسیارێتی یاسایی و نیشتمانی خۆیان بکەن و ئاوڕی زیاتر لە پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی چەندین میلیۆن کەس لە جیهان بدەنەوە و وەک ڕێبەری مەزنی وڵات بە سەروەتی نەتەوەیی بزانن.
بێ گومان ڕێزگرتن لە زمانی زگماکی بە مانی ڕێزگرتن لە شوناس، کەسایەتی و ڕۆحی مرۆڤە.

سەید ئەحسەن عەلەوی
نوێنەری سنە، دیواندەرە و کامیاران لە
مەجلیس


نوشته شده توسط:modir - 292 مطلب
پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
بازدید: 137
برچسب ها:
دیدگاه ها