دیسانەوە کوردستان جەرگی سووتا

دسته: آخرین خبرها , اجتماعی , سیاسی
بدون دیدگاه
دوشنبه - 30 دسامبر 2019

بە ناوی خوا

دیسانەوە کوردستان جەرگی سووتا

بە بۆنەی گیان لەدستدانی دڵتەزێنی “#ئازاد و #فەرهاد خوسرەوی “دوو برای #کۆڵبەری خەڵکی گوندی #نێ سەر بە شاری #مەریوان، #پرسە و #سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی خەمباری خوسرەوی و هەموو خەڵکی #کوردستان دەکەم.

هیوادارم ئەمە دوایین ناخۆشی و نەهامەتی لە کوردستان بێت.

بە داخەوە تا ئێستا چەندین جار لە مەجلیس، پرسی #کۆڵبەریی لە سنوورەکانی کوردستان پێوشوێنگری کراوە. بەڵام  هەموو کاتێ بێ ئاکام بووە و تا ئێستا بەرپرسان نەیانتوانیوە ڕێگاچارەیەکی گونجاو و هەمیشەیی بۆ ئەم دیاردە نگریسە بدۆزنەوە.

بەزووترین کات مەکۆی نوێنەرانی #کوردستان لەمبارەوە پرسیار لە وەزیرانی هاوپەیوەند بەم بابەتە دەکات و ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی #کوردستان ئاشکرا دەکەین.

دووبارە بەم بۆنە خەمناکەوە #سەرەخۆشی لە بنەماڵەی #خوسرەوی دەکەم. هیوادارام خوای گەورە سەبووریتان بدات و جێگای ئەو دوو کوڕە دلێرەش بەهەشتی بەرین بێت.

سەید #ئەحسەن #عەلەوی

نوێنەری خەڵکی بەشەرەفی #سنە، #دیواندرە و #کامیاران لە مەجلیس


نوشته شده توسط:modir - 438 مطلب
پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
بازدید: ۳
برچسب ها:
دیدگاه ها

*

code