عەلەوی:نەمانی مام جەلال ئەمڕۆ کوردستانی ڕەشپۆش کردووە

دسته: آخرین خبرها , بین المللی , سیاسی , فیلم و صوت
بدون دیدگاه
سه شنبه - 3 اکتبر 2017

پەیامی سەرەخۆشی نوێنەری سنە بە بۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال
چیرۆکی ژیانی ئەگەر کۆتایی هات/ ناوی بەرز و سەربەرزی کۆتایی نایێت
کوردستان سیاسەتوانێکی زیرەک، بوێر،حزبی،لێهاتوو، سەبوور، دڵسۆزی لە دەستدا.
مام جەلال تاڵەبانی کە تەمەنی بە هەوڵ و تێکۆشان و سیاسەتوانیی شەرفەمەندانە لە ڕێگای وەدیهاتنی ئازادی و سەربەخۆیی کوردەکان تێپەڕاند، کۆچی دوایی کرد. ئێستا کۆچی دوایی ئەو بووەتە هۆی خەم و پەژارەی هەموو ئەو کەسانەی کە ئەویان لە قەوارەی کەسایەتیە سیاسی و خەباتگێرەکانی جیهاندا بینیوە یان ناوبانگیان بەو شێوە بیستووە. ئەو کۆچکردووە لە ڕیزی ئەو شۆڕشگێرانەدایە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دا وەک چیا سەربەرزەکانی مێژووەکەی دەدرەوشێتەوە، مام جەلال بڕوای بەمە بوو کە گەلێک ئازادی بوێت، دەبێ خۆی باجی بۆ بدات و بەندیواری بیانییەکان نەبێت.
ئەو لە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی بە خۆی ، کۆمەڵگا و یارمەتیدانی خەڵک و نیشتمانەکەی بۆ دەرچوون لە بەندی نەزانی و چەوسێنەریی و دیکتاتۆری و دواکەوتوویی، هەرگیزخەمسارد نەبوو.
نەمانی مام جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ کوردستانی ڕەشپۆش کردووە، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی دڵی سەرجەم جوامێرانی جیهان بەتایبەت گەلی عێراق و کوردە ئازیزەکان دەکەم و لە خودای گەورە داواکارم پلەی ئەو کۆچکردووە بەرز بکاتەوە و سەبووری بداتە بنەماڵەکەی و سەرجەم کوردەکان.
سەید ئەحسەن عەلەوی
نوێنەری خەڵکی سنە، دیواندەرە و کامیاران لە مەجلیسی ئێران


نوشته شده توسط:modir - 297 مطلب
پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
بازدید: 56
برچسب ها:
دیدگاه ها